ئەمڕۆ لاڤرۆڤ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی رووسیا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌کات و دواتریش ده‌گاته هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هەرێم کۆده‌بێته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا له رۆژانی ۷ و ۸ی ئەم مانگەدا سه‌ردانی به‌غدا و پاشان هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دووشه‌ممه ۱۵‌ی ڕەزبەر ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم کۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌کانه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ۲۰۱۸ سه‌ردانی رووسیای کرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆک رووسیا کۆبوونه‌وه، بارزانی پاشان گرێبه‌ستێکی له بواری نەوتدا لەگەڵ کۆمپانیای رووسنەفتی روسی واژۆ کرد.