نیگەرانیی نێچیرڤان بارزانی لەبارودۆخی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369721-نیگەرانیی_نێچیرڤان_بارزانی_لەبارودۆخی_ئێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بارودۆخی ئێراقی بەهەستیار زانی و جەختی کرد لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامی سیاسی بۆ ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 12:44 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی نێچیرڤان بارزانی لەبارودۆخی ئێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بارودۆخی ئێراقی بەهەستیار زانی و جەختی کرد لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامی سیاسی بۆ ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ "برونۆ ئەبیر"ی باڵوێزی فەڕانسە لە ئێراق، دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاگەیێندراوی دەزگەی سەرۆکایەتی هەرێم لە دیداری ئەمڕۆدا، دواگۆڕانکارییەکان و ڕووداوە سیاسییەکانی ئێراق بەتایبەت ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، خرایەبەر باس و لێکدانەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ئێراق ، پێی داگرت لەسەر پێویستیی ئەو وڵاتە بەسەقامی سیاسی و ئاسایشی و مەترسیی بوژانەوەی داعش لەو وڵاتەی بەجیددی لێکدایەوە.

بارزانی وشداریی دا، ئێراق لە دۆخێکی هەستیاردایەو پێویستیی بە ئاسایش و سەقامی سیاسی هەیەو بشێوێ و تێکدانی ئاسایش و لەکۆنترۆڵ دەرکردنی ڕووداوەکان، رەوشەکە خرابتر و دژوارتر دەکاو هیچ یارمەتییەک ناکا بە چارەسەریی گرفتەکان و وەها بارودۆخێک زیانبەخشە بۆ هەموو ئێراقییەکان.

بەپێی ڕاگەیێنراوی دەزگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیداری بارزانی و باڵوێزی فەڕانسە، دوولایەن جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان لەنێوان هەرێم و فەڕانسەدا.

ناکۆکیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی ئێراق و وتووێژی نێوانیان بۆ چارەسەریی کێشەو گرفتەکان و دۆخی ئاوارەکان، لە تەوەرەکانی دیکەی دیداری بارزانی و برونۆ ئوبیر ڕاگەیێندراوە.