هەڵوێستی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە بارەی چاودێری کردنی دەروازە سنوریەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i385142-هەڵوێستی_کاربەدەستانی_هەرێمی_کوردستان_لە_بارەی_چاودێری_کردنی_دەروازە_سنوریەکان
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ، دوای خستنەڕووی راپۆرت و وردەکاریەکانی قاچاخ و گەندەڵی لە گومرک و دەروازە سنوریەکانی هەرێم بە حکومەتی هەرێم ، وەزیران دێنە کایە و بڕیارە لە یەک مانگدا کۆتایی بەم دیاردەیە بهێنرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2020 04:47 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە بارەی چاودێری کردنی دەروازە سنوریەکان

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ، دوای خستنەڕووی راپۆرت و وردەکاریەکانی قاچاخ و گەندەڵی لە گومرک و دەروازە سنوریەکانی هەرێم بە حکومەتی هەرێم ، وەزیران دێنە کایە و بڕیارە لە یەک مانگدا کۆتایی بەم دیاردەیە بهێنرێ .

عەلی حەمە ساڵح لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، دوای لێکۆڵینەوەی ئەنجامدراو لە بارەی رەوشی گومرک و دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان و بوونی قاچاخ و گەندەڵی لە سەر سنوورەکان ، راپۆرتی ئەم  بابەتە و وردەکاریەکانی دراوە بە حکومەتی هەرێم .

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەم راپۆرە کاردانەوەی زۆری بووە و سەرکونسولی ئەمریکا لە هەرێم و باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغداش راپۆریان لە بارەی دۆسیەی قاچاخ و گەندەڵی لە سنوورەکانی هەرێم ئامادە کردووە و داویانە بە کاربەدەستان لە واشنگتۆن و بڕیارە لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمیش لەم بارەوە وتووێژ بکرێ .

 عەلی حەمە ساڵح وتیشی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانیش هاتووەتە نێو ئەم دۆسیە و بە فەرمانی بارزانی وەزیرانی پێشمەرگە ونێوخۆ لە گەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران  چاویان بەو کەوتووە و لەم دیدارەدا وردەکاریەکان تاووتوێ کراون .