زیاتر لە 100 بەرپرسی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر دەستیان لە کارکێشایەوە، ئەو بەرپرسانە دەشڵێن گۆڕان لەو بەرنامە سیاسییەی لەسەری دروستبووە لایداوە.
چۆمان محەمەد، رێکخەری ژوری یاسای یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ رێگریکردن لەوەی پەرلەمانتاران بەشێوەیەکی کەسی سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن دژی بنەمای چاودێری و کاری پەرلەمانییە و لەدەرئەنجامیشدا بەرێگریکردنی کاری چاودێریکردن پەرلەمان "بێ متمانەتر و لاوازتر دەبێت".
فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا جارێکی دیکە نامەیەکی دەگەیەننە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی فراکسیۆنەکە داوای کشانەوەی حزبەکەیان لە دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێم دەکەن.
دوو ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند، پەیوەست بە بەدواداچونەکانیان لەسەر پرسی قاچاغچێتی، ئاگادارکردنەوەی دادگایان پێگەیشتووە بۆ دادگایی کردنیان و "ئەوەی وتومانە لەسەر قاچاغچێتی بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین، لە بازاڕی جگەرە نوسینگەیان داناوە و 96% جگەرەی کوردستان بە قاچاغ دێت".
له لایهن سهرۆکی پهرلهمانی کوردستانهوه پارێزبهندی له سێ ئهندامی پهرلهمانی ھەرێمی کوردستان ههڵگیرا تا لهبهردهم دادگا ئامادهبن.
رێکخهرى ژورى رۆژنامهوانى بزوتنهوهى گۆڕان رایگهیاند، ئامادهکارى تهواو کراوه بۆ کۆبونهوهى سێ قۆڵى(پارتى، یهکێتى، گۆڕان) و دهشڵێت:" لهم ههفتهیه یان ههفتهى داهاتوو کۆبونهوهکه ئهنجام دهدرێت".
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی جڤاتی نیشتیمانیدا هەڵسەنگاندن بۆ ماوەی بەشداربوونیان لە کابینەی نۆیەم کردوە.
بەهۆی ئهوهی رێکخەرو خانەی راپەڕاندن داوایان لێکردوە ئیمزاکەی بۆ بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان بکشێنێتهوه، عەلی حەمەساڵح دەستی لە پۆستی سەرۆکی فراسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کێشایەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ، دوای خستنەڕووی راپۆرت و وردەکاریەکانی قاچاخ و گەندەڵی لە گومرک و دەروازە سنوریەکانی هەرێم بە حکومەتی هەرێم ، وەزیران دێنە کایە و بڕیارە لە یەک مانگدا کۆتایی بەم دیاردەیە بهێنرێ .
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کردو رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بکەن.