نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م هێرشه تیرۆریستیانه ته‌واوى هێزه سیاسییه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیىەکی نیشتیمانى
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ یارمەتی دانی دەوڵەتی ناوەندی لە ڕاگەییشتن بە برینداران و زیانوێکەوتووانی ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر بەغدای پێتەخت، ڕاشیگەیاند: ئه‌م هێرشه تیرۆریستیانه نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆرن و ته‌واوى هێزه‌سیاسییه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیىەکی نیشتمانى.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌تیرۆرستییه‌کانى به‌غدای کرد.
لە راگەیەنراوەکەی «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان دا هاتوە: به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه خۆکوژییانه‌ده‌که‌ین که له‌به‌غدا به‌شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه هاوڵاتیانی کرده‌ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی قوربانیانی ئەوکارەساتە، هیوای سه‌لامه‌تی و چاک بوونه‌وهی خێراشی بۆ برینداران ھێرشە تیرۆریستییەکان خواست.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان وەک یارمەتیدانێکی دەوڵەتی ناوەندی لەم دۆخە نائاساییەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە، هه‌رێمى کوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یه له‌نه‌خۆشخانه‌کانى پێشوازى له‌برینداران و به‌رکه‌وتوانى هێرشه‌کان بکات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کى پزیشکیى پێویستیان پێشکه‌ش بکات.
سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان جەختی لەوەش کردوەتەوە کە، ئه‌م هێرشه‌تیرۆریستیانه‌نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆرن و لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌کان و ته‌واوى هێزه‌سیاسییه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتیمانى بۆ ته‌بایى و یه‌کڕیزى و هاوبه‌شى و پێکه‌وه‌کارکردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ھەڕەشەکان و ده‌ربازکردنى وڵات له‌مه‌ترسى و ئاڵۆزى و کێشه‌و قه‌یرانه‌کان.