دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ دوو حەوتە دادەخرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i393153-دەروازەی_نێودەوڵەتیی_حاجی_ئۆمەران_بۆ_دوو_حەوتە_دادەخرێت
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 20:04 Asia/Tehran
  • دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ دوو حەوتە دادەخرێت

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێت.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند ، ئێران ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە سبەینێ‌ (ڕۆژی یەکشەممە)وە دەروازەکە تا دوو هەفتەی تر دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بە تەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێم و هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان لە ئێران.