نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە نێو پرسی چارەسەریی کێشەی نێوان ھەولێر و بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i408129-نەتەوە_یەکگرتووەکان_دێتە_نێو_پرسی_چارەسەریی_کێشەی_نێوان_ھەولێر_و_بەغدا
 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ناردنی نێردەی تایبەت بۆ رێکخستنی گفتوگۆکان لەبارەی دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێری راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2022 09:35 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە نێو پرسی چارەسەریی کێشەی نێوان ھەولێر و بەغدا

 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ناردنی نێردەی تایبەت بۆ رێکخستنی گفتوگۆکان لەبارەی دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێری راگەیاند.

نوسینگەی میدیایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا نووسی : ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رەزامەندیی نیشانداوە لە گەڵ داوای نێچیراوان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەر نێردرانی نێردەی تایبەتی ئەم رێکخراوەیە  بۆ رێکخستنی دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی بنەمایی بۆ ناکۆکیی نێوان دوو لایەن . 
 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رەشنووسی بڕیارێک دەردەکات بۆ ناردنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ تاووتوێکردنی ئەو پرسە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت دا.