قۆڵبەست کرانی ٩ تیرۆریست لە ھەرێمی کوردستان
سەرکردایەتیی ژووری ھاوبەشی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ٩ تیرۆریستی کرد لە ھەرێمی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی مەعلومە، سەرکردایەتیی ژووری ھاوبەشی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ٩ تیرۆریست کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر تێوەگلانیان بە تاوانی جۆربەجۆر کەوتبوونە بەر پەیگەڕی دەزگای دادەڤانیی پارێزگای دیالەی عێراق، قۆڵبەست کران.
ئەم ئاگاداری نامەیە باسی ئەوەش دەکات کە، ئەم تیرۆریستانە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە شارو گوندە جۆربەجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان خۆیانیان شاردبووەوەو بۆ ناس نەکران لە ناوچەیەکەوە دەچوونە ناوچەیەکی دیکە.
سەرکردایەتیی ژووری ھاوبەشی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق لە ئاگاداری نامەکەی دا باسی ئەوەشی کردووە کە، ھەڵمەتی ڕاوەدوونانی تیرۆریستە پڕمەترسییەکانی دیکەش کە لە ھەرێمی کوردستاندان ھەروا بەردەوامە.