ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەسندکرا
تشرینی دووه‌م 24, 2024 19:05 Asia/Tehran
کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رایگەیاند؛ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هەرێمی کوردستان په‌سه‌ندکراوه‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى ماوه ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تىی هه‌رێم بکرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى "نەبەرد عومەر" بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کردوه؛ "ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه پەسند کراوه".
نەبەرد عومەر وتیشى:"تەنها ئەوە ماوە ئەنجامەکە بنێردرێت بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان".
حه‌وت ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تانه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان دایه‌وه و هەر هەموویانی ڕه‌ت کرده‌وه.