فڕۆکەکانی تورکیا سنوری پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد
تهمووز 04, 2022 11:26 Asia/Tehran
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومانکردو زیانی زۆریان گەیاند بە ژینگە و کوێستانەکانی سنوورەکە .
درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سوپای تورکیا لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگی و تۆپی دورهاوێژهوه ، (چیا سۆرک، گۆڕەسێو، گەرووی کایەڕەشک و دەرواوی خواروو)ی لە دەڤەری برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەوەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ئەو ناوچانە کەوتنەوە، بەڵام زەرەروزیانەکانی هێشتا نەزانراوە.