عێراقچی: ناکارامەکردنی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی، ئەوپەڕی بێ شەرمییە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە تەگەرەنانەوەی ئەمریکا لەبەردەم کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی، هۆشداریی دا: لەوانەیە ئەو ڕێکخراوە ناچار بێت چالاکییەکانی هەڵپەسێرێ یان بەرنامە سەرەکییەکانی سنووردار بکات.
عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کاردانەوەی پیشاندا لەحاند تەگەرەنانەوەی ئەمریکا لەبەردەم کار و چالاکییەکانی رێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی و نووسی: ئەو ڕەفتارە، ئەوپەڕی بێ شەرمییە. ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەندە نیگەرانی چەکی شیمیاییە کە بەکردەوە خەریکە ئەو ڕێکخراوەی چاودێری جیهانی بەسەر چەکی شیمیایی، لەکار و چالاکیی دەخات؟!
ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی ناسراو بە (ئۆپی سی دەبلیوو) لەوانەیە ناچار بێت چالاکییەکانی هەڵپەسێرێ و بەرنامە سەرەکییەکانی بەرتەسک بکاتەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکان بەدانانی لەمپەر لەبەردەم جێبەجێکرانی ئەرکی ئەو ڕێکخراوە، ئاگایانە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەخاتەمەترسی. ئەو کردە، جێی شەرمەزارییە.