حەماس: تیرۆری بەرپرسانی ئاسایشیی غەززە لە ئاراستەی درێژەپێدان بە ژینۆسایدکردنە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی "حەماس" لە بەیاننامەیەکدا، کوشت و بڕی تازەی سوپای تیرۆریست و جەنایەتکاری رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەی ئیدانەکرد کە شەهیدبوونی "محەممەد ئەبوو ئەلعوف"ی بەڕێوەبەری دەزگەی ئاسایشی ناوخۆی باکووری کەرتی غەززە، هاوژینەکەی و سێ منداڵەکەی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەو جەنایەتەی سوپای تیرۆریستی رژیمی داگیرکەر لە ئۆردوگای ئەششاتی لە رۆژاوای شاری غەززە، تاوانێکی دڕندانەیە کە لەدرێژەی شەڕی ژینۆساید و دەسدرێژیی بەردەوام دژی گەلی ئێمە لە کەرتی غەززە لە زیاتر لە سێ ساڵی ڕابردوو ئەنجامی گرتووە.
حەماس پێی داگرت؛ ڕاگرتنی ئەو تاوانە بەردەوامانە دژی خەڵکی سیڤیلی بێتاوان و بەرەنگاربوونەوەی پیلان و دهۆی کابینەی جەنایەتکاری جەنگیی نەتانیاهوو دژی گەلی فەلەستین، بەرپرسایەتییەکی بنەڕەتییە کە لە ئەستۆی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، کۆمەڵگای جیهانی و دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان و لەسەروویانەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.