سەرۆکایەتی هەرێم: مەترسی دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێم لەئارادا نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i423261-سەرۆکایەتی_هەرێم_مەترسی_دواخستنی_هەڵبژاردن_لە_هەرێم_لەئارادا_نیە
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ رێگرییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا نیە و دەشڵێت: هیچ مەترسییەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەئارادا نیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2023 05:30 Asia/Tehran

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ رێگرییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا نیە و دەشڵێت: هیچ مەترسییەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەئارادا نیە.

دڵشاد شەهاب، راگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتیخۆیدا.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم وتیشی: کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بە باشی بەرێوەدەچێت و هیچ مەترسییەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە بە تایبەت دوای درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.