قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبوویەوەو بەڵێنێکی پێدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i425314-قوباد_تاڵەبانی_لەگەڵ_مامۆستایانی_ناڕازی_کۆبوویەوەو_بەڵێنێکی_پێدان
قوباد تاڵەبانی دوای چەندين مانگ خۆپیشاندان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆبوویەوەو رایگەیاند: بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 20, 2024 10:45 Asia/Tehran

قوباد تاڵەبانی دوای چەندين مانگ خۆپیشاندان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆبوویەوەو رایگەیاند: بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەتویتێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە "لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستای ناڕازی، بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێكار و یاسا بەركارەكان و ساڵانی خزمەت، بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ كردنی داوا رەواكانیان.