بەهۆی بارانی بەلێزمە لە دهۆك لافاو دروست بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i425961-بەهۆی_بارانی_بەلێزمە_لە_دهۆك_لافاو_دروست_بووە
بەهۆی زۆری رێژەی لافاوەوە تا ئێستا دووکەس بێ سەروشوێن بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2024 09:30 Asia/Tehran

بەهۆی زۆری رێژەی لافاوەوە تا ئێستا دووکەس بێ سەروشوێن بوون.

بەڕێوه‌بەری بەرگری شارستانی دهۆک ئاماژەی بەوە کرد دوو کەس بەهۆی لافاوەوە بێسەروشوێنن داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەن هاتوچۆ تەنها لە ناو شاردا بکەن.

 

گەنجێک لە پارێزگای دهۆک بەو جۆرە خۆی لە لافاوەکە رزگار دەکات:

بەهۆی بارانی بەلێزمە لە دهۆك لافاو دروست بووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل ژێرئاو كەوتوون.

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان،هەندێك کات نمە باران و پاشان دەگۆرێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران و هەورە تریشقە، ئەگەری تەرزە بارین هەیە لەهەندێك ناوچەی شاخاوی، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو. 

سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی، لەگەڵ باران بارین لە هەندێ کاتدا بارانی مامناوەند دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیردەبێت و هەندێك کات لەگەڵ بارانەکە هەورەتریشقەشی دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 16

سلێمانی: 14

دهۆک : 12 

زاخۆ : 15 

هەڵەبجە : 16

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران :7

گەرمیان : 22