میدیا عێراقییەکان باسی گەیشتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی پڕبارین بە ئاسمانی ئەم وڵاتە و بارانی بەلێزمە لە بەغدا و هەروەها گیرانی شەقامەکان و چوونی ئاو بۆ نێو ماڵەکان دەکەن.
ژماری قوربانیانی لافاوە مێژووییەکەی ئیسپانیا هەتا رۆژی هەینی بۆ لانیکەم ٢٠٥ کەس زیادی کردو ڕاپۆرەکان دەریدەخا ژمارێکی زۆر لە خەڵک هێشتا هەر بێ سەروشوێنن.
حکومەتی ئیسپانیا لەبەر لافاو و باهۆزی کارەساتبار و نالەبار لەم وڵاتە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
لەبەر بارینی توندی باران لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پاکستان بەتایبەت ئەیالەتی پەنجاب و خەیبەرپەختوخای ئەم وڵاتە لەماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا لانیکەم سەد و چوار کەس کوژران و زیانێکی زۆر لە ماڵەئاوەدانەکان کەوتووە.
ژماری قوربانیانی ئەو لافاوەی بە هۆی بارانبارینێکی بەخوڕ و بێوچان لە ئەیالەتی ئاسام هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان هەستاوە، گەیشتە ٨٥ کەس.
بە تێپەڕینی چوار ڕۆژ بە سەر هەستانەوەی لافاوێکی کاولکەر لە وەلایەتی بەغڵان، ژمارێک لە بنەماڵەکانی بەرکەوتووی ئەم لافاوە، دەڵێن کە هەموو شتێکیان لە دەست داوە و هێشتایش ئەم بنەماڵەگەلە بێ ماڵ و حاڵ و بێ سەرپەنان و ئەو یارمەتییەیش کە خراوەتە بەردەستیان زۆر کەمە و زۆربەی پێداویستییەکانیان هەر دابین ناکات.
کاربەدەستانی ئەندۆنیزیا ڕایانگەیاند بەدەیان کەس لە خەڵکی ناوچەی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان لەبەر سەرهەڵدانی باهۆزو لەرینەوەی زەوی کوژراون و بێسەرو شوێن بوون.
کاربەدەستان ڕایانگەیاند کە لەئاکامی سەرهەڵدانی لافاو لە ناوچە باشوریەکانی برازیلیا تاکوو ئێستا لانیکەم ٧٨ کەس گیانیان لەدەست داوەو بەدەیان کەسیش هەروا بێ سەرو شوێنن.
لە چەند گەڕەکی شاری دهۆک، لافاو چووەتە نێو ماڵان و لە بەشێک لە کۆڵانەکاندا لافاو تا سەربانی ماڵەکان بەرز بووەتەوە، تیمەکانی فریاکەوتنیش بە شۆفڵ خەڵک لەنێو ماڵەکانەوە رزگار دەکەن.