ڕێگاچارەی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درانی لە لایەن بانکەکانی فیدڕاڵە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i430959-ڕێگاچارەی_قەیرانی_مووچەی_فەرمانبەرانی_هەرێمی_کوردستان_درانی_لە_لایەن_بانکەکانی_فیدڕاڵە
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕڵەمانی عێراق وتی : هیچ ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیە جگە لە درانی لە لایەن بانکەکانی فیدڕاڵەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2024 10:42 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕڵەمانی عێراق وتی : هیچ ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیە جگە لە درانی لە لایەن بانکەکانی فیدڕاڵەوە.

غاڵب موحەمەد عەلی  نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی عێراق  لە وتووێژێکدا  بە وتنی  ئەوەی کە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هۆی پابەند نەبوونی هەولێر  بە دانی مووچەکان لە لایەن   بەغداوە  هەروا درێژەی هەیە جەختی کرد  ئەو قەیرانە لە ڕێگای  دانی مووچەکان لە لای بانکەکانی حکومەتی فیدڕاڵەوە  بە شێوەی  ڕیشەیی چارەسەر دەبێت . 

ئەو نوێنەرەی پێشووی پەرلەمانی ئێراق  وتی بەداخەوە بەرپرسانی حکومەتیی لە بەغدا بۆ  وەدی هاتنی ئامانجە کانی هەڵبژرادنی ، دان و ستانێکی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە   ئەگەر وانەبێت  حوکمی  دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە درانی مووچەی   فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن  بانکەکانی  فیدڕاڵ ڕوون و ئاشکرا و کارسازە .