مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی: مانگرتن ناشکێنین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i435461-مامۆستایان_و_فەرمانبەرانی_مانگرتووی_سلێمانی_مانگرتن_ناشکێنین
مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی جەختیان لەوە کردەوە کە پاشەکشە ناکەن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 01, 2025 13:55 Asia/Tehran

مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی جەختیان لەوە کردەوە کە پاشەکشە ناکەن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت

 لە حاڵێکدا کە  قەیرانی بژێوی ژیان و دواکەوتنی مووچەی ماموستایان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی ناچاربە مانگرتن کردووە، حکومەتی هەرێم و بەغداش هەروا لە هەمبەر  ئەم دۆخە دا بێدەنگن. مانگرتووان کە چەند ڕۆژێکە لە بارودۆخێکی سارد و سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و ڕووبەڕووی کێشەی تەندروستیی گەورە بوونەتەوە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە پاشەکشە ناکەن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت. مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی سەرەڕای برسێتی و ماندوێتی و سەرما و بای بەهێز، بەردەوامن لە پێداگری لەسەر داواکارییەکانیان و جەخت لەوە دەکەنەوە کە مانگرتنەکە ناشکێنن. ژمارەی خێمەی مانگرتووان لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی لە زیادبووندایە، پشتیوانییەکانیش بۆ مانگرتنەکە لە زیادبوونە .