سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئێمە ڕێگە نادەین ئاسایشی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i435890-سەرۆکی_هەرێمی_کوردستان_ئێمە_ڕێگە_نادەین_ئاسایشی_ئێران_بکەوێتە_مەترسییەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: لاپەڕەیەکی گرنگ و قۆناغێکی نوێ لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2025 16:03 Asia/Tehran
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئێمە ڕێگە نادەین ئاسایشی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: لاپەڕەیەکی گرنگ و قۆناغێکی نوێ لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  لە وتووێژێکداڕایگەیاند، سەردانەکەی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها سەردانەکەی خۆی بۆ تاران، "قۆناغ و  وەرزێکی  گرنگ و نوێ بوو لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان"ی نێوان هەردوولا. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشکەوتنی باش لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراقدا بەدی دەکرێت، هەروەها ڕێگە نادرێت لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی ئێران بکرێت. سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ڕێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراق و ئێرانی چاودێری و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لە کەرتە جیاجیاکان دەکەن.