نەبوونی متمانە بەفەرمانبەرانی هەرێم بە پرۆژەی هەژماری من
مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، کە بەهۆی نەبوونی متمانە بە سیستەمی دارایی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئامادە نین پڕۆژەی "هەژمار من " قبوڵ بکەن
. مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕایانگەیاند کە بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من ڕەتدەکەنەوە و داوا دەکەن مووچەکانیان ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر بانکە حکومییەکانی عێراقەوە هەڕەشەیان کردووە ئەگەر ئەم داواکارییە جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان. مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی ناڕازی جەختیان لەوە کردەوە کە متمانەیان بە پڕۆژەی هەژماری من نییە، چونکە چەند مانگێکە مووچەکانیان دزیوە، خۆپیشاندەران هەروەها دەڵێن: "مانگرتن بڕیارێکی خۆبەخشانەیە و هەر جۆرە زۆرەملێیەک ڕەتدەکاتەوە". "هیچ کەسێک و لایەنێک ناتوانێت بڕیارمان بۆ بدات، مانگرتنەکەمانیش لەژێر هیچ فشار و بەڵێنێکی درۆدا ناشکێت".