نەبوونی متمانە بەفەرمانبەرانی هەرێم بە پرۆژەی هەژماری من
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i436071-نەبوونی_متمانە_بەفەرمانبەرانی_هەرێم_بە_پرۆژەی_هەژماری_من
مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، کە بەهۆی نەبوونی متمانە بە سیستەمی دارایی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئامادە نین پڕۆژەی "هەژمار من " قبوڵ بکەن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2025 14:42 Asia/Tehran
  • نەبوونی متمانە بەفەرمانبەرانی هەرێم بە پرۆژەی هەژماری من

مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، کە بەهۆی نەبوونی متمانە بە سیستەمی دارایی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئامادە نین پڕۆژەی "هەژمار من " قبوڵ بکەن

. مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕایانگەیاند کە بەشداری لە پڕۆژەی  هەژماری من  ڕەتدەکەنەوە و داوا دەکەن مووچەکانیان ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر بانکە حکومییەکانی عێراقەوە  هەڕەشەیان کردووە ئەگەر ئەم داواکارییە جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان. مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی ناڕازی جەختیان لەوە کردەوە کە متمانەیان بە پڕۆژەی  هەژماری من  نییە، چونکە چەند مانگێکە مووچەکانیان دزیوە، خۆپیشاندەران هەروەها دەڵێن: "مانگرتن بڕیارێکی خۆبەخشانەیە و هەر جۆرە زۆرەملێیەک ڕەتدەکاتەوە". "هیچ کەسێک و لایەنێک ناتوانێت بڕیارمان بۆ بدات، مانگرتنەکەمانیش لەژێر هیچ فشار و بەڵێنێکی درۆدا ناشکێت".