-
مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی مایەوە
تشرینی دووهم 03, 2022 07:31لە ئەنجامی کۆنگرەکەی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە لە دھۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، «مەسعود بارزانی» جارێکی تر وەک سەرۆکی ئەم پارتە ھەڵبژێردرایەوە.
-
سەرەنجام کۆنگرەی پارتی
تشرینی دووهم 03, 2022 08:13ئەمڕۆ لە شاری دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 900 ئەندام، چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەستی پێ کرد.
-
ھەولێر ھەمیسان بە ھۆی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردومان کرایەوە
تشرینی دووهم 03, 2022 03:03سەرچاوە عێراقییەکان باسی بوردومانکرانی پارێزگای ھەولێریان کردووە بە ھۆی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە.
-
شاسوار عەبدولواحید لە سەروبەندی قۆڵبەستکراندایە
تشرینی دووهم 02, 2022 18:05دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ «شاسوار عەبدولواحید» سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد.
-
پەیامی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەوڵەتی ناوەندی
تشرینی دووهم 02, 2022 13:14سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە چەند پەیامێکی جۆربەجۆردا بۆ سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، جەختی لە بەشداریی کورد لە بڕیارە ستراتیژییەکان کردەوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق تەمەنی پەرلەمانی درێژ نەکردووە
تشرینی دووهم 02, 2022 02:57«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق یاسای درێژکردنەوەی تەمەنسی پەرلەمانی واژۆ نەکرد.
-
ئهندامانى فراکسیۆنى یهکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لهپهرلهمان دهستیان لهکارکێشایهوه
تشرینی دووهم 01, 2022 14:05فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی هەریمی کوردستانی عیراق لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کرد دهست لهکارکێشانهوهى پهرلهمانتارانى فراکسیۆنهکهی ڕاگهیاندو جەختی لەوەش کردەوە کە،هیچ پاساوێک بۆ درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان نییە.
-
ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی ھەولێر
تشرینی یهکهم 31, 2022 10:21سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نزیک شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە.
-
مەسرور بارزانی: سەرۆک وەزیرانی عێراقم لە پشتیوانیی ھەرێمی کوردستان دڵنیا کردەوە
تشرینی یهکهم 28, 2022 10:51«مەسرور بارزانی»سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی له «محهممهد شیاع سودانی» کردو لە پێناوی دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پشتیوانیی خۆی بۆ کابینەی تازە ڕاگەیاند.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەی کرد
تشرینی یهکهم 28, 2022 07:59«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق شەوی ڕابردوو لە پەیامێکدا بە بۆنەی متمانەی بەخشینی پەرلەمانی عێراق بە کابینەکەی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە، پیرۆزبایی لێ کردو ھیوای خواست کە بەم گۆڕانکارییە نوێیە ئازارەکانی گەلی عێراقیش کۆتایی پێ بێت.