شاسوار عەبدولواحید لە سەروبەندی قۆڵبەستکراندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i412578-شاسوار_عەبدولواحید_لە_سەروبەندی_قۆڵبەستکراندایە
دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ «شاسوار عەبدولواحید» سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2022 18:05 Asia/Tehran
  • شاسوار عەبدولواحید لە سەروبەندی قۆڵبەستکراندایە

دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ «شاسوار عەبدولواحید» سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەپێی نووسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە کە بەرواری ڕۆژی ڕابردووی پێوەیە فەرمانی دەستگیرکردن «بۆ شاسوار عەبدولواحید» سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچووەو داواش لە هەموو هێزەکانی پۆلیس کراوە کە فەرمانەکە جێبەجێ بکەن.

وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، بەگوێرەی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقیش بڕیار وایە جیا لە قۆڵبەست کران پشکنینیش بۆ ماڵەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکرێت.

ھەتا ئەم چرکەیە ھیچکام لە میدیاکانی ھەرێم ھۆکاری دەرچوونی فەرمانی گرتن بۆ «شاسوار عەبدولواحد»یان ڕوون نەکردووەتەوە.