ھەولێر ھەمیسان بە ھۆی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردومان کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i412586-ھەولێر_ھەمیسان_بە_ھۆی_فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیا_بوردومان_کرایەوە
سەرچاوە عێراقییەکان باسی بوردومانکرانی پارێزگای ھەولێریان کردووە بە ھۆی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2022 03:03 Asia/Tehran
  • ھەولێر ھەمیسان بە ھۆی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردومان کرایەوە

سەرچاوە عێراقییەکان باسی بوردومانکرانی پارێزگای ھەولێریان کردووە بە ھۆی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیوم، ڕۆژی چوارشەممە، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەزای «سیدکان»ی سەر بە پارێزگای هەولێریان کردووەتە ئامانج.

ئەم سەرچاوانە وتووشیانە: تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی بڕی زیان و وێکەوتەکانی ئەم هێرشە نەخراوەتەڕوو.

دوێنێ تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.

تورکیا لەمێژە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی  پەکەکە یەکپارچەیی خاکی عێراق پێشێل دەکات. ئانکارا نزیکەی ھەموو ڕۆژێک ناوچەکانی باکوری عێراق دەکاتە ئامانج بە هێرشی ئاسمانی و ناڕەزایەتییەکانی عێراقیش تا ئێستا ھیچیان لێ نەوەشاوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، تورکیا لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا ٥٨ بنکەی سەربازی لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەم ناوچەیە دامەزراندووە.