-
دیداری سەرکۆنسوڵی ئێران و سەرکۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر
کانونی یهکهم 17, 2019 07:49سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لە دیدار لەگەڵ هاوشانی فەڕەنسی خۆی وتی: هیوادارین تاران و پاریس بتوانن پەرە بە هاوکاری بازرگانی و ئابووری لەمێژینەیان بدەن.
-
عەدنان موفتی: پێویستە حکومەتی هەرێم بەخۆیدا بچێتەوە و لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بێت
کانونی یهکهم 16, 2019 06:51ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عیراق لەبارەی دۆخی عێراقەوە هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان "بەخۆیدا بچێتەوە و لەئاستی بەرپرسیارێتیدا بێت بەرامبەر بە هاوڵاتیان"، دەشڵێت، دەبێت هەموان وریابن و ئاگاداربن لەوەی لە عێراق رودەدات، دەشڵێت، "ئەوەی هەیە داواکاریەکانی خەڵکن و پێشموابێت داواکاری خەڵکی ئێمەشە".
-
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: لەگەڵ پەسەندکردنی بودجە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
کانونی یهکهم 16, 2019 03:49وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، لەگەڵ پەسهندکردنی بودجەی گشتیی 2020 ی عێراق، رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت لەرێی کۆمپانیای سۆمۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی جەخت لە بەردەوامی هاوکارییەکانی هەریمی کوردستان بۆ سەقامگیریی ئێراق دەکاتەوە
کانونی یهکهم 15, 2019 16:34سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق لەگەڵ بهرپرسی نووسینگهی یهکێتیی ئهوروپا له ههرێمی کوردستان کۆبووەوە و دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئێراق، پرسی ئاوارەکان و هاوئاهەنگی نێوان هەردوولایان تاوتوێکرد.
-
دوایین زانیاری لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی
کانونی یهکهم 15, 2019 12:59لەگەڵ ئەوەی تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چواری یەکێتی نیشتمانی، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا کۆنگرەکە لەکاتی خۆی ئەنجام دەدرێت یان نا.
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: پرۆژەیاسایی چاکسازی ناگەڕێنینەوە بۆ حکومەت
کانونی یهکهم 15, 2019 12:17سبەی دووشەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی هه ریم دەکرێت کە لەلایەن حکومەتەوە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش رایدەگەیێنێت، پرۆژەیاساکە ناگەڕێننەوە بۆ حکومەت.
-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: پشتگری لە وەبەرهێنانی نێوخۆیی ، ئاسایشتی نیشتیمانی و ئابووری و سەروەریی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت
کانونی یهکهم 15, 2019 04:48سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پەسەند کرانی یاسای پشتگری کردن لە وەبەرهێنانی نێوخۆیی هەرێمی کوردستانی بە ئەولەوییەتی پەرلەمان زانی و وەک پارێزەری ئاسایشتی نیشتیمانی و ئابووری و سەروەریی هەرێم ناوی برد.
-
کورد بە کاندیدکردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی عێراق رازییە
کانونی یهکهم 14, 2019 15:06سەلیم هەمزە شووشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: کورد پشتگیری کاندیدکردنی محەمەد شییاع سودانی دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکوومەتی داهاتووی عێراق، باسی لەوەش کرد، کە ئەو پشتگیرییە لەرووی مەبدەئییەوەیە نەک فەرمی .
-
درێژەی پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 14, 2019 13:00سپای تورکیا دوای پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکان لە سیدەکانی هەرێمی کوردستان ئەو ناوچەگەلەی داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی .
-
دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی بەنیازی چارەسەر کردنی کێشەی ناوچەکانی ناکۆکی لەسەرە
کانونی یهکهم 14, 2019 12:59کاربەدەستێکی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان باسی کرد لە هەوڵی هەرێم بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ناوچەکانی جێ ناکۆکی لە گەڵ بەغدا و داڕشتنی گەڵاڵەیەکی تایبەت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە .