-
نێچیرڤان بارزانی: بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق لە لایەن نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراقەوە یەکلا ببێتەوە
ئهیلوول 30, 2018 05:11سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پاش دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان جەختی کرد کە دەبێ مەسەلەی بەربژارەتی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێراق، لە لایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی ئێراق یەکلا ببێتەوە.
-
ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێ
ئهیلوول 30, 2018 05:01ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێ و لەو هەڵبژاردنەدا ٧٧٣ بەربژار لە سەر دەس خستنی ١١١ کورسیی پەرلەمانی پێکەوە ململانێیان دەبێ.
-
بەرهەم ساڵح داوای مەسعوود بارزانی لە بارەی پۆستی سەرۆک کوماری عێراقی رەت کردەوە
ئهیلوول 29, 2018 05:09بەرهەم ساڵح بەربژاری یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ، داوای مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی لە بارەی ئەوەی کە دیاری کرانی کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە رێگەی فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراقەوە بێت رەتکردەوە .
-
کۆتایی هاتنی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
ئهیلوول 29, 2018 04:58دەنگوەرگرتن لە هێزەکانی پێشمەرگە ، هێزە لەشکەریەکان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بۆهەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان رۆژی رابردوو کۆتایی هات .
-
داخرانی سنووری کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران لە بەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی
ئهیلوول 28, 2018 13:40بەڕێوەبەری عێراقیی بوارگەی سەرسنووریی باشماخ باسی داخرانی ئەم سنوورەی کرد لە ڕۆژی یەکشەممەوە ھاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستانی عێراق .
-
شەرمەزارکرانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازو هاوخەمی بەربڵاوی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران
ئهیلوول 27, 2018 11:59سەرکونسوڵخانەی وڵاتانی جۆربەجۆرو کەسایەتیە ڕامیاری و ئایینیەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئامادەبوون لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هاوخەمی خۆیان دەربڕی لەگەڵ گەلی ئێران و پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازیان شەرمەزار کرد .
-
حکومهتی ههرێمی کوردستانی عێراق نزیکهی 900 زیندانیی ئازاد دهکات
ئهیلوول 25, 2018 12:30حکومهتی ههرێمی کوردستان بڕیاریدا به ئازادکردنی نزیکهی 900 زیندانیی، که لهماوهی شهڕی داعشدا بهتۆمهتی هاوسۆزبوون لهگهڵ داعش دهستگیرکرابوون.
-
بەرهەم ساڵح وەک بەربژاری یەکێتی بە فەرمی ناوی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق تۆمار کرد
ئهیلوول 24, 2018 03:55بهرههم ساڵح، وهک بەربژاری یهکێتی نیشتمانی کوردستان به فهرمی ناوی خۆی بۆ پۆستی سهرۆک کۆماری عیراق تۆمارکرد.
-
جەختی نێچیروان بارزانی و عەمار حەکیم لە سەر هاوسەنگی و ڕێککەوتن لە پێکهاتنی دەوڵەتی ئێراق
ئهیلوول 23, 2018 16:22لە دیداری نێوان وەزیری هەرێمی کوردستان و ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی ئێراق لە سەر پێویستی ڕێککەوتن و هاوسەنگی و شەراکەتی واقعی هەموو چینەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ئێراق جەختکرا .
-
بەرهەم ساڵح لە بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراق زۆر نیزیکە
ئهیلوول 23, 2018 11:42سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق لەسەر داکۆکیی پارتە کوردییەکان لەبەربژار بوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئێراق، پێداگری کرد .