ئادار 21, 2025 08:24 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

شەهیدبوونی٢٠٠منداڵی فەلەستینی لە تاوانکاریی تازەی زایۆنییەکان

لە خولی تازەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، ئەو رژیمە جگە لە بایکۆتی خۆراکیی خەڵکی غەززە، زیاتر لە ٢٠٠منداڵی فەلەستینی شەهید کردووە.

02

درێژەی نائارامییەکان لە تورکیا

ناڕەزایەتی دەربڕین بە گیرانی شارەوانیی ئەستەمووڵ بۆ دووەم شەوی بەدوای یەکدا درێژەی بوو و شارەکانی ئادانا و ئەزمیریشی گرتەوە.

03

وێرانکرانی سەتا٦٥ی ژێرخانەکانی شاری جێنین

ئەنجومەنی شاری جێنین لە لێواری رۆژاوایی ڕایگەیاند کە داگیرکەرانی زایۆنی سەتا ٦٥ی ژێرخانەکانی ئەو شارەیان وێران کردووە.

04

ئیسرائیل جارێکی دیکە سوریای بۆردومان کرد

رژیمی زایۆنی شەوی رابردوو، جارێکی دیکە دەمشقی بۆردومان کرد.

05

وردبینی لەلیستی موچەدا کێشەی تێکەوتەوە

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووه؛  وردبینی کردن لەلیستی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد، بەڵام جارێکی دیکە کێشەی تێکەوتەوە.

06

ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ سەپاندن ناشێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: چارەنووسی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش و ئاسۆی هەوڵە چەندقۆڵییەکان لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بێ هاوبەشیی ڕووسیا و چین، دیاری ناکرێ و بێگومان بۆ سەپاندنیش ناشێ.

07

ئەمریکا لەدووی خودانەتی بەسەر هێزگە ناڤۆکییەکانی ئوکراینە

ترەمپ لە وتووێژی تەلەفۆنیی ماوەیەک لەمەوبەری لەگەڵ زێلێنسکیدا پێشنیاری کرد کە ئەمریکا، خودانەتی تۆڕی دابینکردنی کارەباو هێزە ناڤۆکییەکانی ئۆکراین بگرێتەدەست.