ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-04-2025/ درێژەی تاوانکاریی ئیسرائیل لە فەلەستین
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
درێژەی تاوانکاریی ئیسرائیل لە فەلەستین
لە ١٨ی مارسەوە، هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل بە پاڵپشتیی ئەمریکاو لەبەر بێ دەنگەکردنی حکومەتە عەرەبییەکان، ٢٨٢٧فەلەستینی دیکە شەهید و ٤٨٢٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
2
ناڕەزایەتیی بە هاتنی کەشتیی ئیسرائیلی بۆ "تەنجە"ی مەراکش
خەڵکی مەراکش ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هاتنی کەشتیی چەکئامێریی ئیسرائیل بۆ بەندەری تەنجە. هەزاران هاووڵاتیی مەراکشی لە کازابلانکا ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هاتنی کەشتیی هەڵگری چەکەمەنیی رژیمی زایۆنی بۆ بەندەری تەنجەی مەراکش. خەڵکی مەراکش دەڵێن، کەشتییەکانی کۆمپانیای دانیمارکیی مێرسک کە لە بەندەری تەنجە لەنگەر دەخەن، چەکئامێری ئەمریکا دەگوێزنەوە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.
3
وشدارییدان لەبارەی جم و جۆڵەکانی تورکیا لە عێراق
"فازڵ ئەلموسلماوی"نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق پێی داگرت، حکومەتی تورکیا بە گرینگیدانی دوبارەی بە جۆلانی و بەرجستەکردنی، لەهەوڵی دووپات کردنەوەی کۆپیەکی جۆلانییە لە عێراقدا. ناوبراو وتیشی: تورکیا راستەوخۆ دژ بە سەروەریی و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەنگاو هەڵدەگرێ.
4
بیمهی تهندروستی بۆ ههموو عێراقیهکان دهستهبهردهکرێت
وهزارهتی تهندروستیی عێراق ڕایگهیاند، له ماوهی ساڵێکدا زیاتر له یهک ملیۆن هاوڵاتی بیمهی تهندروستیان بۆ کراوه، هاوکات پلانێکیش ههیه که ئهو بیمهیه ههموو عێراقییهکان بگرێتهوه
5
لەقاودرانی نهێنیە سەربازییەکان لە ئەمریکا
نیۆیۆرک تایمز نووسی: وەزیری بەرگریی ئەمریکا ١٥ی مارس، بەرنامەی گەشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەمەبەستی هێرش کردنەسەر بنکەو بارەگاکانی ئەنساروڵڵای یەمەنی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کردەوە کە خێزانەکەی بەتێکڕا تێیدا ئەندامن.