حوزه‌یران 16, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

مووشەکە ئێرانییەکان، هێزگەی حەیفایان پێکا

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەشتەمین خولی هێرشەکانی هەڵمەتی "وەعدەی سادقی سێ" بۆسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان، هێزگەی حەیفای مووشەکباران کرد.

سەرچاوە هەواڵییەکان پشت ڕاستیان کردەوە کە مووشەکە ئێرانیەکان، هێزگەی حەیفایان پێکاوەو پاشان، سەرچاوە ئیسرائیلیەکان هەواڵی بڕانی بەرفراوانی کارەبا لە ناوچە ناوەندییەکانی سەرزەوینە داگیرکراوەکانیان بڵاو کردەوە.

2

پێداگریی سپای پاسداران لەسەر بەردەوامکرانی هێرشەکان بۆسەر رژیمی زایۆنی

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند؛  بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازگەلی نوێ ، مووشەکەکانمان دەتوانن بەوردییەکی بەرچاو، ئامانجەکان بپێکن و هەڵمەتەکەمان دژ بە رژیمی زایۆنی بەخێرایی و هێزی زیاترەوە درێژەی دەبێ.

3

حیزبوڵڵا: ئێران تێکڕای وەهمی زایۆنییەکانی لەناوبرد

"عەلی فەییاز" لە نوێنەرانی پلەبەرزی حیزبوڵڵا بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئامانجی زایۆنیەکان لە بەرەوڕووبوونەوەی ئێران، ئەنجامی پێچەوانەی بوو، وتی: ئێران هەموو وەهم و خەیاڵاتی داگیرکەران ولایەنگرانی ئەوانی لەناوبردو ئەو ڕاستییەی بیرهێنایەوە کە ئیسرائیل، رژیمێکی ساختەیەو لەناو دەچێ. 

4

دۆزرانەوەی وەرشەیەکی بەرهەمهێنانی خۆفڕی موساد لە تاران

هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە هەڵمەتێکدا توانیان وەرشەیەکی چێکرانی درۆنی ئینتحاری موساد لە نزیک ئیسلامشار لە پارێزگای تاران بدۆزنەوە.

لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە٢٠٠کیلۆگرام ماددەو کەرەستەی تەقینەوەیی بریتی لە؛ ٢٣ درۆن، ئامێری هیدایەت و کۆنترۆڵ و هەروەها ترۆمبیلێکی جۆری نیسان دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا.

5

ئیدانەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئێران

"حوسێن ئیبراهیم تاها" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ "عەبباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران، نیگەرانی جیددیی خۆی لەمەڕ پەلامارەکانی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئێران دەربڕی و هێرشی سەربازیی دژ بە ئێرانی بە توندی شەرمەزار کرد.