فەیسەل میقداد: مۆڵەتی ئەوەنادەین زەبر لە یەکپارچەیی سوریا بکەوێت
فەیسەل میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: یەکپارچەیی سەرزەوین و نەتەوەی سوریا لەو بنەماگەلەیە کە مۆڵەت نادرێت زەبری وێ بکەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا (سانا): فەیسەل میقداد ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی لیژنەی سورییەکانی دانیشتوی هۆڵندا لەشاری لاهە ویشی : گەلی سوریا بە یەکگرتوویی بە پێی میحوەری ڕێبەرایەتی و سوپای خۆیان لەبەرامبەر تیرۆریزم سەر دەکەون و پیلانی ڕۆژاوا و بەکرێگیراوانی ناوچەییان بەرەوڕووی شکست دەکەنەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لەسەر هەوڵی هەمیشەیی سورییەکانی دانیشتوی وڵاتانی تر بۆ بەرەڤانی کردن لە وڵات و سەرزەوینی خۆیان لە ڕێگەی گواستنەوەی ڕاستییەکانی گۆڕانکارییەکانی سوریا بۆ گەلانی دیکە، پێداگری کرد .
سەرۆک و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی لیژنەی سورییەکانی دانیشتووی هۆڵنداش ڕاپۆرتێکی لە هەوڵەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی وێنەیەکی ڕوون و ڕاستەقینە لە گۆڕانکارییەکانی سوریا بۆ کۆمەڵگەیەک کەلەودا دەژین، دەگوازێتەوە و لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی سەرمایەدانەر و بەشداری لە بنیات نانەوەی سوریا، پێداگرییان کرد .