هێرشی تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سوریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی دەستپێبوونەوەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریایان کردووە.
سەرچاوە سوورییەکان بە ئاماژە بەوەی کە لەسای بێدەنگەکردنی حکومەتی کاتیی جۆلانی، ڕژێمی زایۆنی دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر خاکی سووریای دەستپێکردۆتەوە، ڕاشیانگەیاندووە کە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵکی سوریا. ژێدەرە سوورییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێکی لە دەڤەری باشووری قونەیتەرە داوەتە بەر هێرش کە لە باشووری سوریا هەڵکەوتوون. بە پێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوە هەواڵییانە، ڕژێمی زایۆنی بە تۆپخانەکانی ئەو زەوی و زارانەی گوللەباران کردووە کە دەکەوێتە نێوان مەزرای ئەڕەزانییە و گوندی سەیدا ئەلحانوت. دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا لەسای بێدەنگی و خیانەتەکانی حکومەتی سازشکاری جۆلانیدا هەر بەردەوامە.