ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانمان نەکردایە، کورد کۆمەڵکوژ دەکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i446626-ئەگەر_لەگەڵ_دیمەشق_دانوستانمان_نەکردایە_کورد_کۆمەڵکوژ_دەکرا
"ئیلهام ئەحمەد"، کەسایەتییەکی سیاسی کوردی سوریا، جەختی کردەوە کە ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانیان نەکردایە، ئەوا ئەگەری کۆمەڵکوژی لە دژی کورد هەبوو و بڕیاری دوورخستنەوەی بەتەواوی لە ناوچەکە لە بەرنامەی کاری حکومەتدا بووە.
(last modified 2026-09-09T15:43:51+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2026 19:12 Asia/Tehran
  • ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانمان نەکردایە، کورد کۆمەڵکوژ دەکرا

"ئیلهام ئەحمەد"، کەسایەتییەکی سیاسی کوردی سوریا، جەختی کردەوە کە ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانیان نەکردایە، ئەوا ئەگەری کۆمەڵکوژی لە دژی کورد هەبوو و بڕیاری دوورخستنەوەی بەتەواوی لە ناوچەکە لە بەرنامەی کاری حکومەتدا بووە.

"ئیلهام ئەحمەد" لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پڕۆسەی بەشداریی کورد لە قەوارەی سیاسیی سوریا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق، لە جیاتی ڕوودانی کۆمەڵکوژی، کورد لە ناوچەکانی خۆیدا ماوەتەوە و فەرمانێک دەرچوو کە دانینا بە شوناس، کولتوور و زمانی کوردی. ناوبراو پێیداگرت کە هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە بۆ تەواوکرانی ئەم پرۆسەیە، بەڵام کورد ئێستا لە پێکهاتەی حکومەتی سوریادایە و بەنیازی پارچەپارچە کردنی ئەم وڵاتەیش نییە. ئیلهام ئەحمەد لە کۆتاییدا وتیشی: ئامانجی کوردەکان بەهرەمەندبوونە لە ژیانێکی ئازاد،  بەکارهێنانی زمان و کولتووری خۆی و خاوەنێتیی مافە سیاسییەکان.