پوتین : ڕوسیا یارمەتیی بنیات نانەوەی شۆینە پیرۆزەکانی هەموو دینەکان لە سوریا دەدات
سەرۆک کۆماری ڕوسیا جەختیکرد لە سەر گرنگایەتی گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سوریا بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری لە هەر هۆز و ئایینێک بۆ نیشتمانی خۆیان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیتار تاس، "ویلادیمیر پوتین" رۆژی دووشەممە لە دیداری لەگەڵ سەرۆکانی ئەنجوومەنە مەسیحییەکانی ئۆرتۆدۆکس وتی: مۆسکۆ یارمەتی بنیاتنانەوەی شۆێنە پیرۆزەکانی تایبەت بە فەلەکانی سوریا و هەروەها موسولمانان و جووەکانی سوریا ئەدات.
سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە درێژە دا جەختی کردەوە گەڕانەوەی حەشیمەتی فەلەو کریستیانەکان و پەناخوازانی ئایینەکانی دیکە بۆ نیشتمانی خۆیان لە ڕووی دامەزرانی ژیانێکی ئاشتییانە لەم وڵاتە دا رۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لایەنگرییان لێوە دەکەن بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی ، دەستپێکراوە.
سوپای سوریا و هێزەکانی مێحوەری خۆڕاگری بە هۆی پشتگرییەکانی کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران ١٩ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری " بووکەمال" لە باشووری ستانی " دەیرۆزوور"، ڕۆژهەڵاتی سوریا،(دوایین پێگەی داعش لە سوریا) لە چنگ داعش ڕزگار بکەن. دوای ئازادیی شارەکە لە کردەوە دا دۆسیەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە سوریا داخرا.