پوتین : ڕوسیا یارمەتیی بنیات نانەوەی شۆینە پیرۆزەکانی هەموو دینەکان لە سوریا دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i317105-پوتین_ڕوسیا_یارمەتیی_بنیات_نانەوەی_شۆینە_پیرۆزەکانی_هەموو_دینەکان_لە_سوریا_دەدات
سەرۆک کۆماری ڕوسیا جەختیکرد لە سەر گرنگایەتی گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سوریا بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری لە هەر هۆز و ئایینێک بۆ نیشتمانی خۆیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2017 05:28 Asia/Tehran
  • پوتین : ڕوسیا یارمەتیی بنیات نانەوەی شۆینە پیرۆزەکانی هەموو دینەکان لە سوریا دەدات

سەرۆک کۆماری ڕوسیا جەختیکرد لە سەر گرنگایەتی گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سوریا بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری لە هەر هۆز و ئایینێک بۆ نیشتمانی خۆیان .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیتار تاس، "ویلادیمیر پوتین"  رۆژی دووشەممە لە دیداری لەگەڵ سەرۆکانی ئەنجوومەنە مەسیحییەکانی ئۆرتۆدۆکس وتی: مۆسکۆ یارمەتی  بنیاتنانەوەی شۆێنە پیرۆزەکانی تایبەت بە فەلەکانی سوریا و هەروەها موسولمانان و جووەکانی سوریا ئەدات.

 سەرۆک کۆماری ڕوسیا  لە درێژە دا جەختی کردەوە گەڕانەوەی حەشیمەتی فەلەو کریستیانەکان و پەناخوازانی ئایینەکانی دیکە بۆ نیشتمانی خۆیان لە ڕووی دامەزرانی ژیانێکی ئاشتییانە لەم وڵاتە دا رۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت .

 قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوای  هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لایەنگرییان لێوە دەکەن بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی ، دەستپێکراوە.

 سوپای سوریا و هێزەکانی مێحوەری خۆڕاگری بە هۆی پشتگرییەکانی کاریگەری  کۆماری ئیسلامی ئێران ١٩ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری " بووکەمال" لە باشووری ستانی " دەیرۆزوور"، ڕۆژهەڵاتی سوریا،(دوایین پێگەی داعش لە سوریا) لە چنگ داعش ڕزگار بکەن. دوای ئازادیی شارەکە لە کردەوە دا دۆسیەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە سوریا داخرا.