تەقینەوە لەشاری حۆمسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i317157-تەقینەوە_لەشاری_حۆمسی_سووریا
تەقینەوەی بۆمب لە شاری حۆمسی سووریا، لانیکەم١٥کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2017 12:28 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لەشاری حۆمسی سووریا

تەقینەوەی بۆمب لە شاری حۆمسی سووریا، لانیکەم١٥کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، بۆمبی دانراو لە ئۆتۆمبیلێکی موسافیرهەڵگر ئەمڕۆ سێ شەممە لەناوچەی "عکرمە"ی شاری حۆمس(ڕۆژاوای سووریا) تەقییەوە کە بەهۆیەوە حەوت شارومەندی سووری کوژران و لانیکەم هەشت کەسیش بریندار بوون.

بەقسەی ژمارێک میدیا، ئەو ئۆتۆمبیلە لەتەنیشت فرۆشگەیەکی گەورە ڕاگیرابوو. بەرپرسانی خۆجێی سووریا باس لە ئەگەری چوونەسەری ژماری قوربانیان دەکەن.

دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو بۆمبیان لەناوچەیەکی شاری حۆمسی پووچەڵ کردەوە.

شاری حۆمس لە ڕۆژاوای سووریا، سێهەم شاری مەزنی سووریا پاش دەمشق(پایتەخت) و حەڵەب(باکووری سووریا) یە.