درێژەی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i317279-درێژەی_دەسوەردانی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_سوریا
وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) لە سەر درێژەی ئامادە بوونی سەربازیی ئەو وڵاتە لە خاکی سوریا جەختیکرد ؛ پرسێک کە دەوڵەتی دیمەشق بە جاران بە نایاسایی و ناشەرعی زانیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2017 07:36 Asia/Tehran
  • درێژەی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا

وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) لە سەر درێژەی ئامادە بوونی سەربازیی ئەو وڵاتە لە خاکی سوریا جەختیکرد ؛ پرسێک کە دەوڵەتی دیمەشق بە جاران بە نایاسایی و ناشەرعی زانیوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا؛ " ئیریک پاهون" وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) رۆژی سێی شەممە  ڕایگەیاند: ئەمریکا ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە سوریا تا هەرکات کە پێویست بێت، دەپارێزێت .

" ئیریک پاهون" ئیدعای کرد: هاوپەیمانی ژێر فەرمانی ئەمریکا بڕوای وایە لانییکەم ٣٠٠٠ ئەندامی داعش لە عێراق و سوریا دان و واشنگتۆن نایهەوێت گۆڕەپانەکە بۆ ڕوسیا و ئێران لە سوریا چۆڵ بکات .

 وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا  ئیدعای کرد: ئەمریکا هەوڵەکانی پیویستی لە بواری خەبات دژی ترۆریسم بەردەوام دەکات و چوونە دەری سەربازی ئەمریکا لە سوریا  بەستراوەتەوە بە ڕەوشی سوریا .

 ئەمریکا بە بی داوای دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا  وبە ئیدعای کردەوەی دژی داعش لە سوریا دا خۆوەردانی سەربازی کردووە . بەڵگەی بڕوا پێکراوی جۆر بە جۆر سەلمێنەری ئەوەن ئەمریکا لە سێبەری هاوپەیمانی دژە داعش لە  ڕێگای جۆر بە جۆرەوە لە وان جێگۆرکردنی سەرکردەکانی داعش لە سوریا یارمەتی داوە .

هەر لەم حالە دا ؛"عومەر بەسام"ڕۆژنامەوانی سوری لەمدواییە ڕایگەیاندووە: ئەمریکا لە کاتی گەییشتنی بە سوریا دوای بەدی هێنانی داعش ، نزیک ٧٠ ناوەندی سەربازی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی ئەو وڵاتە دامەزراندووە.