درێژەی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا
وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) لە سەر درێژەی ئامادە بوونی سەربازیی ئەو وڵاتە لە خاکی سوریا جەختیکرد ؛ پرسێک کە دەوڵەتی دیمەشق بە جاران بە نایاسایی و ناشەرعی زانیوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا؛ " ئیریک پاهون" وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) رۆژی سێی شەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە سوریا تا هەرکات کە پێویست بێت، دەپارێزێت .
" ئیریک پاهون" ئیدعای کرد: هاوپەیمانی ژێر فەرمانی ئەمریکا بڕوای وایە لانییکەم ٣٠٠٠ ئەندامی داعش لە عێراق و سوریا دان و واشنگتۆن نایهەوێت گۆڕەپانەکە بۆ ڕوسیا و ئێران لە سوریا چۆڵ بکات .
وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئیدعای کرد: ئەمریکا هەوڵەکانی پیویستی لە بواری خەبات دژی ترۆریسم بەردەوام دەکات و چوونە دەری سەربازی ئەمریکا لە سوریا بەستراوەتەوە بە ڕەوشی سوریا .
ئەمریکا بە بی داوای دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا وبە ئیدعای کردەوەی دژی داعش لە سوریا دا خۆوەردانی سەربازی کردووە . بەڵگەی بڕوا پێکراوی جۆر بە جۆر سەلمێنەری ئەوەن ئەمریکا لە سێبەری هاوپەیمانی دژە داعش لە ڕێگای جۆر بە جۆرەوە لە وان جێگۆرکردنی سەرکردەکانی داعش لە سوریا یارمەتی داوە .
هەر لەم حالە دا ؛"عومەر بەسام"ڕۆژنامەوانی سوری لەمدواییە ڕایگەیاندووە: ئەمریکا لە کاتی گەییشتنی بە سوریا دوای بەدی هێنانی داعش ، نزیک ٧٠ ناوەندی سەربازی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی ئەو وڵاتە دامەزراندووە.