ڕووسیا بنکەی تڕۆڕیستان لە سووریای بۆردمان کرد
ڕووسیا لە درێژەی پەلامارەکانی خۆی بۆسەر بنکەی تڕۆڕیستانی نێونەتەوەیی لە سووریا زیاتر لە 1300 بنکەی بۆردمان کرد .
ئەرکانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕاپۆڕتی ئەو وەزارەتخانەیەی بڵاو کردەوە کە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆڕتە بوردمانی بنکەی تڕۆڕیستانی نێونەتەوەیی لە سووریا لە لایەن فڕۆکەکانی هێزی هەوا فەزای ڕووسیا هەروا درێژەی هەیە .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەەرکانی ئەو وڵاتە لە یەک هەفتەی ئەم دواییەی لە سووریا نزیکەی 550 فڕینی ئەنجام داوە و زیاتر لە 1300 بنکەی تڕۆڕیستانیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە بۆردمان کردووە . لە هەمان حاڵدا ژەنەڕاڵ سێرگێیی ڕودسکۆی سەرۆکی ئیدارەی سەرەکی ئوپراسیونی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند دوایین بنکەی تڕۆڕیستان لە سووریا لەناو چووە .
ڕودسکوی وتیشی : یەکەکانی ئەرتەشی سووریا و هێزە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە دوای بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسی ناوچەگەلێکیان لە کەناری ڕووباری فورات بە درێژایی 11 کیلومەتر لە چنگ تڕۆڕیستان ڕزگار کرد .
ئەو سەربازە ڕووسیاییە هەروەها وتی یەکەکانی ئەرتەشی سورویا لەو ئوپراسیونەدا ناوچەکانی ئەلقتیە ، ئەلمەسلەحە ، ئەلڕومادی و حەسراتیان لە چنگ تێڕۆڕیستان ڕزگار کردووە و یەکە سەربازیەکانی دەوڵەتی چوونە ڕیزی هێزەکانی خوڕاگری جەماوەری کە لە لایەن شاری ئەلبوکەمالەوە پەلاماریان کرد بوو .
ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی میحوەری خۆڕاگری 19 نوامبر تونیان شاری ب ووکەمال لە باشووری پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دواین بنکەی داعش لە سووریا لە چنگ داعش ڕزگار بکەن بە ڕزگاریی ئەو شارە بە کردەوەی دۆسیەی تاقمی تڕۆڕیستی داعش لە سووریا داخرا .