بەشار ئەسەد :نەتەوەی سووریا لاگریە سەربازیەکانی ڕووسیا لە بیر ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i317997-بەشار_ئەسەد_نەتەوەی_سووریا_لاگریە_سەربازیەکانی_ڕووسیا_لە_بیر_ناکات
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ دووشەمە لە دیداریدا لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کوماری ڕووسیا لە بنکەی حەمیم لە لازقیە ڕێزی گرت لە بەشداری چالاکانەی ڕووسیا لە شەڕ بە دژی تڕۆڕیزم لە وڵاتەکەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2017 15:27 Asia/Tehran
  •  بەشار ئەسەد :نەتەوەی سووریا لاگریە سەربازیەکانی ڕووسیا  لە بیر ناکات

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ دووشەمە لە دیداریدا لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کوماری ڕووسیا لە بنکەی حەمیم لە لازقیە ڕێزی گرت لە بەشداری چالاکانەی ڕووسیا لە شەڕ بە دژی تڕۆڕیزم لە وڵاتەکەی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  دووشەمەی  هەواڵدەریی  میهر  و بە گێڕانەوە  لە ئەلنەشرە ،  بەشار ئەسەد جەختی کرد  نەتەوەی  سووریا  لاگری  سەربازانی  ڕووسی لە بیر ناکات  و  ئەوە دوای هاوکاری  بۆ خەبات بە دژی تڕوڕیستان  و  تێکەڵاو بوونی  خوێنی کوژراوانی ئەوان  لە گەڵ خوێنی کوژراوانی ئەرتەشی سوریا بوو .  ولادیمیر پووتینیش جەختی کرد  لەسەر ئەوەی  کە  بەشێکی  گەورە  لە هێزەکانی  سووریا  بباتە دەر  وتیشی  : هێزەکانی  ڕووسیا  و سووریا  توانیان گرووپێک  لە تڕوڕیستانی نێونەتەوەیی   بە توانایی  بەرزی  سەربازی  لە دوو ساڵی  ڕابردوودا شکست بدەن و ئەگەر تڕوڕیستان جارێکی دیکە سەر هەڵبدەن  ڕووسیا  زەبرێکی توند لە ئەوان ئەدات  کە وێنەیان نەدیتووە .  سەرۆک کۆماری  ڕووسیا بە وتنی  ئەوەی  کە  دوو بنکەی  سەربازی   ڕووسیا  بە شێوەی بەردەوام  لە تەرتووس  و حەمیم  جێگیر دەبێت  هیواداری دەربڕی  ڕەوتی  ژیانی  ئاسایی  و ڕەوتی ئاشتی  لە سووریا  بە بەشداری  تورکیا و ئێران  کە لە بنبڕ کردنی تڕوڕیزم بەشدار بوون بەردەوام بێت و ڕەوتی   دامەزراندنی  ئاشتی  لە سووریا  دەس پێ بکرێت .   پووتین  جەختی کرد لەسەر  گرینگایەتی  ئامادە سازی  بۆ دانیشتنی  وتووێژی  نیشتمانی و   دەسپێکی  ڕەوتی  چارەسەری  قەیرانی   سووریا و وتی : بو پرسی  چارەسەری قەیرانی  سووریا لە گەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی  سەرۆک کۆماری میسر و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان  سەرۆک کۆماری تورکیا بیروڕا دەگوڕێتەوە . سەرۆک کۆماری  ڕووسیا ئەمڕۆ  دوای سەفەری بۆسووریا   چو بۆ میسر .