زاڵبوونی ئەرتەشی سوریا بەسەر چەندین ناوچەی دیکە لە دەوربەری دمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i318909-زاڵبوونی_ئەرتەشی_سوریا_بەسەر_چەندین_ناوچەی_دیکە_لە_دەوربەری_دمشق
ئەرتەشی سوریا بە سەر ناوچەکانی «تل الظهر الاسود» و «مزارع النجار» لە دەوربەری باشووری رۆژاوای دمشق دا بە تەواوەتی زاڵ بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2017 09:05 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی ئەرتەشی سوریا بەسەر چەندین ناوچەی دیکە لە دەوربەری دمشق

ئەرتەشی سوریا بە سەر ناوچەکانی «تل الظهر الاسود» و «مزارع النجار» لە دەوربەری باشووری رۆژاوای دمشق دا بە تەواوەتی زاڵ بوو .

 بە پێی راپۆرتی ئەلمنار ، ئەرتەشی سوریا بە هاریکاری هێزەکانی خوڕاگریی جەماوەریی رۆژی رابردوو دوای زاڵبوون بەسەر ئەم دوو ناوچەیە لە دەوربەری باشووری رۆژاوای دمشق ، دەستی دایە کۆکردنەوەی مین و مادە تەقەمەنیەکانی چێنراو لە لایەن ترۆریستانەوە .

سەرچاوە سوریەکانیش باسی راکردنی ترۆریستان بەرەو «مغرالمیر» و مەزرای بەیت جین و کوژران و برینداربوونی ژمارێک لەوان دەکەن .

بەم دەسکەوتەوە ئەرتەشی سوریا بە تەواوەتی رێگاکانی فریاگوزاریی ترۆریستانی بەرەی نوسرەی لە مەزرای بەیت جین بڕی .

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە ، سەلاحەدین شیشانی لە سەرکردەکانی تاقمە چەکدارەکانی ئامادەبوو لە سوریا ،  بە دەستی هێزەکانی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری شاری حەلفایا هەڵکەوتوو لە دەوربەری حەما کوژرا .

سەلاحەدین شیشانی لە ساڵانی 2013 تا 2015 سەرکردەیی تاقمی ترۆریستیی «جیش مهاجرین و الانصار» ی لە ئەستۆدا بوو کە زۆربەیان ترۆریستانی خەڵکی چیچان و ناوچەکانی دیکەی قەفقاز بوون .

شانەی راگەیاندنی شەڕ رۆژی یەکشەممە رایگەیاند : ئەرتەشی سوریا و هێزە تایبەتیەکانی ئەم وڵاتە توانییان تونێلی ترۆریستان لە ریف دمشق تێک بشکێنن .

ئەو تونێلە 300 میتر درێژایی و نۆ میتر قوڵایی هەبوو کە ئەرتەشی سوریا بە و ترۆریستانەی لە ناوی دابوون تێکی شکاند .