بەشار ئەسەد: سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزم، بارودۆخی بنیات نانەوە لە سووریا خۆش دەکا
کانونی یهکهم 18, 2017 14:38 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد: سەرکەوتنی بەدوای یەک لەهەمبەر تیرۆریزم، بارودۆخی شیاو بۆ خێراکردنی ڕەوتی بنیات نانەوەی سووریا خۆش دەکا.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەدیدار لەگەڵ دیمیتری روگزین یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا کە لەسەرووی شاندێکی حکومەتی وئابووریی سەردانی دەمشقی کردووە، وتی: ئەو سەرکەوتنانە دەتوانێ ئاسۆی ئابووریی بەرفراوان و هەلی ڕەخساوی زیاتر بخاتەبەردەم ڕەوتی هاوکاریی نێوان سووریاو ڕووسیا.
لەو چاوپێکەوتنەدا، دوولایەن لەبارەی پەیوەندیی نێوان ڕووسیاو سووریاو ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری بەتایبەت لەبواری نەوت، گاز، کارەبا، پێترۆشیمی، گواستنەوەو بازرگانی وتووێژیان کرد.
سەرپەیڤ