پێداگریی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سووریا لەسەر چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە لەڕێی سیاسییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324257-پێداگریی_نوێنەری_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_بۆکاروباری_سووریا_لەسەر_چارەسەریی_قەیرانی_ئەو_وڵاتە_لەڕێی_سیاسییەوە
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا جەختی کرد لەسەر چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە لەڕێی سیاسی و دانوستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2018 04:04 Asia/Tehran
  • پێداگریی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سووریا لەسەر چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە لەڕێی سیاسییەوە

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا جەختی کرد لەسەر چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە لەڕێی سیاسی و دانوستان.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕۆیتەرز، ستێفان دی میستورا دوێنێ هەینی لە کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەن بۆچارەسەریی قەیرانی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای پێداگریی لەسەر کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و تێکهەڵچوون لەو وڵاتە، وتی: تەنیا ڕێکاری چارەسەریی پاوەجێ بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستای سووریا لەڕێی ڕەوتی سیاسیی گشتداگر و لەژێر ڕێبەریی سوورییەکانە کە ئارمانجە ڕەواکان، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی ئەوان وەڵام بداتەوە.

دی میستورا وتی، ناوبراو لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە سوچیی ڕووسیا بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ٢٩ و ٣٠ی ژانڤییە، ئاگادار کراوەتەوە.

سووریا نزیک بە حەوت ساڵە بەهۆی ئامادەبوونی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچە داکۆکی دەکرێن، لەگەڵ قەیران بەرەوڕوویە.

بەپێشڕەویی سوپاو هێزە خۆڕاگرەکان، سووریا پاش چەندین ساڵ خۆڕاگری لەسەروبەندی سەرکەوتنی تەواو بەسەر تیرۆریزم دایە.