لەناو چوونی چوارەمین تانکی سوپای تورکیا بە دەست کوردەکانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324311-لەناو_چوونی_چوارەمین_تانکی_سوپای_تورکیا_بە_دەست_کوردەکانی_سوریا
سەرچاوە کوردییەکان لە سوریا باسی تێکشکاندنی چوارەمین تانکی تورکیا لە "عەفرین" دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2018 09:42 Asia/Tehran
  • لەناو چوونی چوارەمین تانکی سوپای تورکیا بە دەست کوردەکانی سوریا

سەرچاوە کوردییەکان لە سوریا باسی تێکشکاندنی چوارەمین تانکی تورکیا لە "عەفرین" دەکەن.

 ئۆپەراسیۆنی  سەربازیی  سوپای تورکیا لە شاری عەفرین، باکووری سوریا، لە ژێر ناوی "چڵە زەیتوون" دژی کوردەکان لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ دەستپێکراوە کە وەزارەتی  دەرەوەی سوریا بە شەرمەزارکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە ، ڕایگەیاندووە : ئەم کردەوەی تورکیا  بنپێکردنی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی سوریایە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ هێزەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی  سوریا شەوی شەممە بە ئاماژە بە لەناوچوونی چەند تانکی سوپای  تورکیا  لە سەرەتای پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕایگەیاند: لە ناوچوونی چوارەمین تانکی سوپای  تورکیا ، بوو بە هۆی کوژرانی سەرنشینەکانی .

هێزەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی  سوریا  هەروەها بەرەنگاری پەلاماری هێزەکانی تورکیا و تاقمە چەکدارە بەرهەڵستکارە سوریاییەکان بوونەتەوە لە میحوەری گوندی " عەمارا" سەر بە ناوچەی " ڕاجو" لە عەفرین دا.

 بە رلەوە هێزەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی  سوریا  وشداریان دا بە تورکیا لەکاتی پەرەی پەلامارەکانیان بۆ سەر باکووری سوریا ، وڵامی ئەوان بە باسی ئەدەنەوە .

 کوردەکانی سوریا پێنجشەممەی ڕابردوو ئامانج لە پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین یان زاڵبوونی زۆرت بەسەر خاکی سوریا زانیوە و لە دەوڵەتی دیمەشق داوایانکردووە  بە گوێرەی ئەرکی خۆی بەرامبەر عەفرین و بەرەڤانی لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە بەرامبەر پەلامارەکانیی سوپای تورکیا هەنگاو هەڵبگرێت .