پێداگریی لەسەر ڕاگرتنی جم و جۆڵە سەربازییەکان لەباکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i326981-پێداگریی_لەسەر_ڕاگرتنی_جم_و_جۆڵە_سەربازییەکان_لەباکووری_سووریا
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، خوازیاری ڕاگرتنی جم و جۆڵە سەربازییەکان لەباکووری سووریا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2018 07:35 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر ڕاگرتنی جم و جۆڵە سەربازییەکان لەباکووری سووریا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، خوازیاری ڕاگرتنی جم و جۆڵە سەربازییەکان لەباکووری سووریا بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، رۆژی پێنج شەممە لەدانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لە سوفییەی بولگاریا،  بەپێداگری لەسەر پێویستیی دەس پێ کردنەوەی وتووێژی نێوان گرووپە سوورییەکان، وتی: جم و جۆڵە سەربازییەکان لەباکووری سووریا دەبێ بوەستێندرێ.

ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسەش وتی: پێویستە وتووێژەکانی ئاشتیی سووریا لەژێر پاڵپشتی وچاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەرچی خێراتر دەس پێ بکرێ.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئوروپا رۆژانی پێنج شەممەو هەینی لە دانیشتنێک لەپایتەختی بولگاریا کۆبوونەوە.

دەسدرێژکاریی سەربازی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا، بارودۆخی ئەو وڵاتە شەڕتێدایەی ئاڵۆزتر لەڕابردوو کردووەو نیگەرانی لەبارەی داهاتووی سووریای پەرەپێداوە.

سوپای تورکیا بیستی ژانڤییەی ٢٠١٨ بەداکۆکی گرووپە چەکدارە سوورییەکانی جێی داکۆکی خۆی، ئۆپراسیۆنێکی لەژێر ناوی چڵە زەیتوون لەدژ یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا کە لەروانگەی بەرپرسانی ئانکاڕاوە گرووپێکی تیرۆریستییە، دەس پێ کرد.