پێشڕەوی سوپای سوریا و تەنگتر بوونی ئاڵقەی گەمارۆی داعش لە باشووری ئەم وڵاتە
هێزی سوپای سوریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە دەورووبەری سوەیدا لە باشووری ئەم وڵاتە،ئاڵقەی گەمارۆی تیرۆریستانی داعشی ، تەنگتر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا "سانا"، هێزی سوپای سوریا پێشڕەوی خۆیان لە دەورووبەری بەرزاییەکانی سەفا و لە قوڵایی سارای ڕۆژهەڵاتی سویدا درێژە پێ دەدەن .
هێزی سوپای سوریا کۆنترۆڵی ناوچەگەلی نوێ لە بەرزاییەکانی سەفا لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی سوەیدایان دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ ئەندامانی داعش ، بەدەستەوە گرت .
لەم تێک هەڵچوونەدا ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشی کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .
هێزی سوپای سوری لە میحوەری تەل غانمیش ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان کوشتووە .
هەرلەم حاڵەدا سوپای سوریا تاقمێک لە ئەندامانی داعشیان کاتی هەڵاتن لە تەلول سەفا لە دەورووبەری بە شی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا بە دیل گرت .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە کە بە خۆڕاگری و لە خۆبوردویی سوپا و خەڵکی سوریا ، پیلانی دوژمنان ناکام مایەوە.