بەسینە شەعبان : پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە پێی بەرژەوەندی سووریا ئەنجام دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i352007-بەسینە_شەعبان_پێوەندی_لەگەڵ_وڵاتانی_عەرەبی_بە_پێی_بەرژەوەندی_سووریا_ئەنجام_دەبێت
ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا وتی: پارەی وڵاتانی عەرەبی ناوچە بووە بە هۆی کاول بوونی سووریا وبڕیاری دەسپێکرانی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچە لەلایەن نیزام وبەپێی بەرژەوەندی سووریا ئەنجام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2018 15:43 Asia/Tehran
  • بەسینە شەعبان : پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە پێی بەرژەوەندی سووریا ئەنجام دەبێت

ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا وتی: پارەی وڵاتانی عەرەبی ناوچە بووە بە هۆی کاول بوونی سووریا وبڕیاری دەسپێکرانی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچە لەلایەن نیزام وبەپێی بەرژەوەندی سووریا ئەنجام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئیرنا " بەسینە شەعبان" ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا لە وتووێژلەگەڵ کەناڵی مەیادین بە پیداگری لەسەر ئەمەکە سووریا خوازیاری پێوەندی باش لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەرەبیە ، وتی: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پشتیوانی لە گروپ گەلێک کە لە بەرانبەر داگیرکەران خۆڕاگری دەکەن، بە ئەرکی نیشتمانی خۆی دەزانێت. " بەسینە شەعبان  " بە ئاماژەدان بە سیاسەتی ڕۆژئاوا لەدژی سووریا ، وتی: ڕۆژئاواییەکان لە سەرەتاوە بە نەرم ونیانی نواندنی " بەشار ئەسەد " هیوایان بوو، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٥ تێگەیشتن کە ناوبراو بە پاوەجیی لەبەرانبەریان دا ڕادەوەستێت. سووریا فرەتر لە حەوت ساڵە بە بەشداری گروپە چەکدا روتیرۆریستەکانی وەکوو داعش وبەرەی نوسرە کە لە لایەن ڕۆژئاوا وبڕیک لە وڵاتانی ناوچە پشتیوانی دەکرێن لەگەڵ قەیران ڕووبە ڕوویە . بە شکستی پەیتا پەیتای تیرۆریستەکان لە سووریا هەروەها پێشڕەوی سوپای ئەم وڵاتە لە مانگەکانی ئەم دواییە ، هێزە کانی خۆڕاگری ئیسلامی لە سووریا دوای چەندین ساڵ پاوەجیی لە سەروبەندی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریسم دان.