پەلاماری مووشەکیی حەشدی شەعبیی عێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە سووریا
فەرماندەری حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار(ڕۆژاوای عێراق) ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی ، بنکەکانی داعشیان لە خاکی سوریا مووشەکباران کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەهد، "قاسم موسلح" ڕایگەیاند، ئەو هێزانە ئەمڕۆ شەممە بەمووشەک پێگەکانی داعشیان لە ناوچەی "ئەلباغوز" لە "بووکەمال"ی سورویا پێکا.
فەرماندەری حەشدی شەعبی لە رۆژاوای پارێزگای ئەنبار وتی: حەشدی شەعبیی عێراق ژماری هێزەکانی لەسنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا بۆ پێش گرتن بەهاتنی دەس و پێوەندییەکانی داعش بۆ خاکی عێراق، پەرە پێداوە.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند حەوتەی ڕابردوودا بەپاڵپشتی سەربازانی ئەمریکی چەندین جار هەوڵی دا سنورەکانی عێراق ببەزێنێ و بچێتەنێو خاکی ئەو وڵاتە.
بەشێک لە سەربازانی ئەمریکی بەجێگیربوون لە ناوچە باکوورییەکانی ڕووباری فوڕات لەناوخاکی سوریا پێشیان گرت بە ئەنجامگرتنی هەڵمەتی هێزەکانی سوپای سوریا بۆسەر دواپێگەی داعش لەناوچەی بووکەمال و لەهەمان کاتدا خۆشیان خۆدەبوێرن لە ئەنجامدانی هەرچەشنە پەلاماری ئاسمانی و یان مووشەکی لەدژ تیرۆریستان.