دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i355033-دیداری_ڕاوێژکاری_ئاسایشی_نیشتمانیی_ئێراق_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_سووریا
"فالح فەییاز" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە دەمشق دیدار وپەیامی عەبدولمەهدی ئاراستەی ناوبراو کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2018 14:45 Asia/Tehran
  • دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا

"فالح فەییاز" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە دەمشق دیدار وپەیامی عەبدولمەهدی ئاراستەی ناوبراو کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەو چاوپێکەوتنەدا گۆڕانکارییە ئەرێنیەکانی ناوچە بەتایبەت گەڕانەوەی ئاسایش و سەقام لە زۆربەی ناوچەکان و شارەکانی سوریاو عێراقی بە پێشاندەری سەرکەوتنی گەلانی ناوچە بەسەر پیلانە دەرەکییەکاندا زانی.

بەشار ئەسەد وتی: پەیوەندیی شیاو لەگەڵ عێراق و هاوکاریی دەمشق و بەغدا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، هۆکاری دەسەڵات وتوانای دوو وڵاتە لە بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزمدا. سەرۆک کۆماری سوریا جەختی کرد لەسەر درێژەی هاوکاری و هاواهەنگیی نێوان دوو وڵات هەتا لەناوبرانی دواپاشماوەی گرووپە رەشەکوژەکان لە ژمارێک ناوچەی عێراق و سوریا.

لە پەیامی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕوانگەی بەغدا لەمەڕ ڕێگاکانی بەهێزکرانی پەیوەندی و گرینگیی درێژەی هاواهەنگییەکانی دوو وڵات لەگشت بوارەکانداو بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و هاوکاری لەناوچە سنووریەکان شیکراوەتەوە.

فالح فەییازیش وتی: سەرکەوتنی عێراق و سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا لە زۆربەی ناوچەکان کە دوایینیشی هاتنی سوپای سووریا بۆ منبەج بوو، مزگێنی بەخشی خێرە بۆ گشت ناوچەکە.