جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا : ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا لەسەر داوای دیمەشقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i357617-جێگری_وەزیری_دەرەوەی_سوریا_ئامادەبوونی_ڕاوێژکارانی_ئێرانی_لە_سوریا_لەسەر_داوای_دیمەشقە
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا لەسەر داوای ڕەسمیی دیمەشق لە تاران ئەنجام بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2019 14:19 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا : ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا لەسەر داوای دیمەشقە

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا لەسەر داوای ڕەسمیی دیمەشق لە تاران ئەنجام بووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر،  ئیمەن سوسان   جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی   ئامادەبوونی ئێران لە سوریا  پێوەندییەکی بە وڵاتانی دیکەوە نییە وتیشی :  باشترە کەسانێک کە لە ئامادەبوونی ئێران  لە سوریا و پێویستی چوونەدەر قسە دەکەن، لە دەوری  گرینگ و ستراتژیکی تاران لەشەڕ بە دژی تیروریزم  ڕێز بگرن.

ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی  لە درێژەی ئامادەبوونی  ڕاوێژکارانی  ئێران  لە سوریا نیگەرانن و بەجاران 

داوای چوونەدەری ئێران لەو وڵاتە دەکەن  .

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکوکییان لێ دەکرێت  بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی ڕژێمی زایونیستی ، دەست پێ بوو.

سوپای سوریا بە یارمەتی موستەشاراانی  کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکوکی ڕووسیا و تاقمەکانی خۆڕاگری توانی  بەسەر تیرۆریستانی تەکفیری و داعشی سەرکەوێت.