نێردرانی 200 لۆری چەکوچۆڵ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کوردە چەکدارەکانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i369035-نێردرانی_200_لۆری_چەکوچۆڵ_لە_لایەن_ئەمریکاوە_بۆ_کوردە_چەکدارەکانی_سوریا
ئەمریکا لە درێژەی پشتگریەکانی خۆی لە هێزەکانی دیموکراتیک لە باکووری سوریا ، 200 لۆری چەکی بۆیان نارد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2019 04:07 Asia/Tehran
  • نێردرانی 200 لۆری چەکوچۆڵ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کوردە چەکدارەکانی سوریا

ئەمریکا لە درێژەی پشتگریەکانی خۆی لە هێزەکانی دیموکراتیک لە باکووری سوریا ، 200 لۆری چەکی بۆیان نارد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ئاناتۆڵیی ، کاروانی چەکە ئەمریکیەکان شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە رێگەی تێپەڕگەی سیملکا ی سنووری عێراق و سوریا گەیشتە خاکی سوریا .

 بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، جیا لە چەک ، بڕێک شتی دیکە وەک خانوی ئامادەکراو و تەنکەری سووتەمەنی و سندوقی قووتووبەندی ش لە نێو کاروانەکەدان .

 ئەمریکا دوشەممەی حەوتەی رابردووش 150 لۆریی بریتی لە چەک و تەقەمەنیی بۆ کوردە چەکدارەکانی سوریا ناردە پاززێگەی حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا .

هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە) کۆنتڕوڵی بەشێکی زۆری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تا سنووری تورکیایان لەدەست دایە.